١٣ تەمووز ٢٠١٦ - ١٤:٥٦
ناکارامەیی داعش لە وەرگرتنەوەی دوو ناوچە لە شاری مەنبەج

تاقمی ترۆریستی داعش نەیتوانی دوو ناوچەی گرینگ لە شاری مەنبەج لە ژێر کۆنترۆڵی کورد و عەرەبەکان دەربهێنێ و بە سی ودوو کوژراو گەڕایەوە سەر بنکە پێشووە کەی خۆی.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وتەبێژی هێزەکانی سووری دێموکراتیک وتی: هێزەکانی داعش کەلەشاری مەنبەج لە گەماروی هێزە کوردو عەرەبەکان دایە ڕۆژی ڕابردوو هەوڵیان دا بە داگیر کردنی دوو ناوچەی " هزونا و ئەلشەریعە" لە بەشی باکووری شار ڕیگایەک بدۆزنەوە بەڵام لە هەڵمەتەکەیان دا ناکارا مانەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی خۆیان لە دەس دا.

وتەبێژی هێزە کانی سووریای دێموکراتیک وتی: داعش لە کاتی دەسپێکرانی هەڵمەتی مەنبەج لە بەرواری سی ویەکی مای دوو هەزارو پازدە لە سەدو پەنجا ترۆمبیلی بۆمب ڕێژ کراو بۆ پەلامار کردن بۆ سەر هێزە کوردو عەرەب کەڵکی وەرگرتووە.ئەو لە کوژرانی " یەحیا ڕەجەب" سەرۆکی بەشی ئەمنیەتی داعش لە پەلامارەکانی ئەم دوائیە لە مەنبەج هەواڵی دا ووتی: سەرە ڕای کوژرانی سی ودوو کەس لە هێزەکانی داعش ژمارەیەکی زۆر یش بریندار بوونەو وژمارەیەکیش لە بریندارەکان لە لایەن هێزە سووریە دێموکراتیکەکانەوە بە یەخسیری گیردراون.